به‌شداری مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی قوبرس

1

 

له‌ رێكه‌وتی 30  مانگی 3 و 1 ی مانگی چوار و له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا، به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ ١٠٠ پسپۆڕی بواری زمانه‌وانی و زمانه‌وانی كاره‌كی له‌ حه‌فتا وڵاتی دنیاوه‌، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی((Metadiscourse Across Genres2017)) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م كۆنفرانسه‌دا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌كادیمیانی خاوه‌ن ناوبانگی ئه‌م بواره‌ به‌ ڕێوه‌چوو، مامۆستای به‌توانای زانكۆی سۆران له‌ به‌شی زمانی ئینگلیزی "م. تالیب محه‌ممه‌د"، وه‌ك ته‌نیا  ئه‌كادیمی له‌ كوردستان و عێراق به‌شدرا بوو، و پرێزنته‌یشنێكی پێشكه‌ش كرد.

له‌ وته‌یه‌كدا  بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، مامۆستا تالیب وتی: ئه‌زموونه‌كه‌ ئه‌زموونێكی ناوازه‌ وسه‌رنجڕاكێش بوو و زۆر باس و بابه‌تی  په‌یوه‌ست به‌  بواری زمانه‌وانی باسیان لێوه‌ كرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان وتی: لایه‌نێكی دیكه‌ی سه‌رنجڕاكێشی كۆنفرانسه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ توانیم، به‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كه‌سایه‌تییه‌ ئه‌كادیمییه‌ ناوداره‌كانی جیهان له‌ بواری زمانه‌وانی  ئاشنا بم و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌گه‌ڵ بكه‌م و له‌ باره‌ی ئه‌زموونی زانكۆیی له‌ كوردستان قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م، له‌وانه‌: پرۆفیسۆر كێن هایله‌ند، ئانا مورانا و ئانێلیی ئادێل.