به‌شداری چوار توێژه‌ری زانكۆی سۆران له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی

17741092 1211646085608716 1228274939 N

 

رۆژی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ١ و ٢ی مانگی ٤ی ٢٠١٧، زانكۆی كۆیه‌، كۆنفرانسێكی نێوده‌وله‌تی بۆ یادی پازده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی بیرمه‌ند و نووسه‌ری كورد "مه‌سعود محه‌ممه‌د" رێكخست..

له‌و كۆنفرانسه‌دا، كه‌ به‌ چه‌ندین تویژه‌ر له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئاماده‌ بوون، چوار مامۆستا و توێژه‌ری به‌توانای زانكۆی سۆرانیش به‌ تویژینه‌وه‌ به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌ بوون و تویژینه‌وه‌كانی خۆیانیان پیشكه‌ش كرد. ئه‌و توێژه‌رانه‌ی كه‌ له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌شدارییان كردبووو بریتی بوون له‌:

١ــ دكتۆر هه‌ڵمه‌ت باییز

٢ــ مامۆستا هه‌ندرێن

٣ـ مامۆستا به‌حری له‌تیف

٤ــ مامۆستا هاوكار عومه‌ر

شایه‌نی باسه‌ كه‌ زانكۆی سۆران زۆرترین رێژه‌ی تویژه‌ری،به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌ بوون و له‌ كۆتایی كۆنفرانسه‌كه‌شدا، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه‌ ئاماده‌بووان.