مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران بانگێشتی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێ

Unnamed

 

مامۆستاو توێژه‌ری به‌توانای زانكۆی سۆران  له‌ فاكه‌ڵتی زانست"م. محه‌ممه‌د سه‌جادی" له‌به‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌ ئاستبه‌رزانه‌ی كه‌ له‌ گۆڤاره‌ زانستییه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی دنیادا بڵاوی كردوونه‌ته‌وه‌ و وه‌ك كه‌سێكی به‌هره‌مه‌ند و به‌توانای بواره‌كه‌ی خۆی ناسراوه‌، بۆیه‌ له‌ لایه‌ن (European Advanced Materials Congress)ه‌وه‌، وه‌ك یه‌كێك له‌ قسه‌كه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان بانگێشت ده‌كرێ بۆ به‌شداری كردن له‌ كۆنفرانسێك كه‌ وابڕیاره‌ له‌ 22 تا 24ی مانگی هه‌شتی 2017 له‌ سوید به‌ڕَێوه‌ بچێ.

 

شایه‌نی باسه‌ له‌م كۆنفرانسه‌دا، زیاتر له‌ هه‌شتسه‌د نوێنه‌ر له‌ زیاتر له‌ حه‌فتا وڵاته‌وه‌ به‌شدار ده‌بن و له‌ زیاتر له‌ چل دانیشتندا، بیڕوڕاو بۆچوونه‌كانیان ده‌گۆڕنه‌وه‌.