رێزلێنان له‌ فه‌رمانبه‌رێكی لێهاتووی زانكۆی سۆران له‌ بواری وه‌رگێڕان

Slider

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٣/٤/٢٠١٧ رێكخراوی كتیبدۆستان- لقی سۆران، له‌ رۆژی جیهانی كتیب و له‌ ڕیوڕه‌سمێكی شایسته‌دا، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كاربه‌ده‌ستی حیزبی و حكومی و نووسه‌ر و راگه‌یه‌نكار، رێزیان له‌ وه‌رگێڕی به‌توانا و فه‌رمانبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، "زیبار عه‌زیزخان" گرت.

له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، وتاری هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان به‌رپرسی لقی سۆرانی رێكخراوی كتێبدۆستان و "كرمانج عیزه‌ت" قایمقامی سۆران پێشكه‌ش كران و ستایشی كاروچالاكییه‌كانی وه‌رگێڕیان كرد.

دواتریش "زیبار عه‌زیزخان" له‌ وته‌یه‌كدا، ویڕای سپاسی ئاماده‌بووان و رێكخه‌رانی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌، سپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سو لایه‌نانه‌شی كرد، به‌تایبه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، كه‌ هاوكار و پاڵپشتی بوون و بوونه‌ته‌ هانده‌ری له‌ پێناوی دریژه‌دان به‌ كاری وه‌رگیڕان.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ناوبراو تا ئێستا زیاتر له‌ 35 كتیبی پیشكه‌ش به‌ كتێبخانه‌ی كوردی كردووه‌.

 وێنه‌: رۆژهات مه‌هدی