له ماوه‌ی رابردوودا، كۆنفرانسێكی زانستی هاوبه‌ش له نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی شه‌هید بۆ په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، سازكرا. له‌و كۆنفرانسه‌دا، كه له‌ژێر ناونیشانی (به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خوێندنی ته‌كنیكی و پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار) به‌ڕێوه‌چوو، ده مامۆستای به‌توانای زانكۆی سۆران، به توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شدارییان كرد و به‌مجۆره زۆرترین رێژه‌كانی به‌شدارییان بۆ خۆیان تۆمار كرد.
ئه‌و مامۆستایانه‌ی زانكۆی سۆران، كه به‌شدارییان له‌و كۆنفرانسه‌دا كرد، بریتی بوون له به‌ڕێزان:
ــ د. شێروان شه‌ریف قرتاس و م. هیدایه‌ت(به هاوبه‌شی) له فاكه‌ڵتی زانست.
ــ د. ئامانج ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین و م. عومه‌ر حه‌سه‌ن حوسێن(به هاوبه‌شی) له به‌شی جوگرافیای فاكه‌ڵتی ئاداب.
ــ م. رزگار سه‌عید له فاكه‌ڵتی ئاداب.
ــ م. نزار نه‌سره‌دین له فاكه‌ڵـتی په‌روه‌رده.
ــ م. محه‌ممه‌د حوسێن محه‌ممه‌د له به‌شی ئینگلیزی فاكه‌ڵـتی ئاداب.
ــ م. نیهاد فه‌یسه‌ڵ له به‌شی ئینگلیزی فاكه‌ڵـی ئاداب.
ــ م. كاروان كاكه برا و م. نیكۆلاس رایۆن(به هاوبه‌شی) له به‌شی ده‌رونزانی فاكه‌ڵتی ئاداب.