سه‌نته‌ری هه‌ندرێن وۆركشۆپێكی دوو رۆژه‌ی به‌ڕێوه‌برد

20179943 10213362347043127 664434737 N

 

له‌ درێژه‌ی كارووچالاكییه‌كانیدا و له‌ پێناوی وشیاری پێدانی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ زمانی كودری و رێنووسی كوردی، سه‌نته‌ری هه‌ندرێن وۆركشۆپێكی دوو رۆژه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌ران و مامۆستایان و ده‌سته‌ی رێكخراوه‌كانی رواندز، به‌ڕێوه‌ برد.

له‌م وۆركشۆپه‌دا، كه‌ له‌ رێكه‌وتی ١٨ و ١٩ی ٧ی ٢٠١٧ به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڕێز "د. هه‌ڵمه‌ت باییز" به‌رپرسی سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری، كۆمه‌ڵێك باس و بابه‌تی په‌یوه‌ندیداری سه‌باره‌ت به‌  کێشەکانی نووسینی زمانی کوردی، بۆ ئاماده‌بووان خستنه‌به‌رچاو، كه‌ له‌ گه‌ڵ پێشوازییاندا به‌ره‌وڕووبوو.