مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران ده‌بێته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌كی نامه‌یه‌كی دكتۆرا

Mohammad Sajadi

 

دوای ئه‌وه‌ی مامۆستای به‌توانای زانكۆی سۆران له‌ فاكه‌ڵتی زانست "م. محه‌ممه‌د سه‌جادی" به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌یان تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌ گۆڤاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ خاوه‌ن ئیمپاكت فاكته‌ره‌كان، توانی ناوبانگێكی ئه‌كادیمی به‌رز له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ده‌ست بێنێ، بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه‌، راویژی پێ ده‌كرێت و داوای هاوكاری زانستی لێده‌كرێ.

هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، له‌ نوێترین رووداوی ئه‌كادیمی په‌یوه‌ست به‌ ناوبراو، زانكۆی پۆندیچه‌ری له‌هیندستان، داوایان لێ كردووه‌ كه‌ ببێته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ده‌ره‌كی بۆ نامه‌یه‌كی دكتۆرا، كه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (Green synthesis of silver and copper nanoparticles using Aglaia elaeagnoidea (A. Juss) Benth. and their catalytic applications on dye degradation)، نووسراوه‌.