به‌شداری مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران له‌ چه‌ند وۆركشۆپی نێوده‌وڵه‌تیدا

Slider

 

لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی (تایبه‌ت به‌ دانانی پڕۆگرام و پلانی سیسته‌می پێنج ساڵی خوێندنی یاسا له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق) كه‌ پێكهاتبوو له‌ (سه‌رۆك و نۆ ئه‌ندام)له‌ ماوه‌ی نێوان ٦/٥/٢٠١٧ تا ١٧/٥/٢٠١٧ سه‌ردانی زانكۆی (GEORG- AUGUST- UNIVERSITAT) له‌شاری گۆتنگنی وڵاتی ئه‌ڵمانیا و دامه‌زراوه‌ی ماكس بلانك بۆ ئاشته‌وایی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا (Max Planck Foundation for International Peace and The Rule of Law ) له‌ شاری هایدلبێرگ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرد و، له‌ میانه‌ی مانه‌وه‌یان به‌شداری چه‌ند وۆركشۆپێكی گرنگی زانستییان كرد، كه‌ بریتی بوون له‌:

وۆركشۆپه‌كانی زانكۆی (Georg-August) له‌ شاری (گۆتنگن): به‌ پێی پڕۆگرامێكی پێشوه‌خته‌ ئاماده‌كراو شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز (د. ڕێبین أبوبكر عمر) و ته‌واوی ئه‌ندامانی لێژنه‌، ئاماده‌ی دوو وۆركشۆپ بوون له‌ فاكه‌ڵتی یاسا له‌ زانكۆی ئاماژه‌ پێكراو، كه‌ له‌ ڕووی مێژووییه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین فاكه‌ڵتییه‌كانی یاسا له‌سه‌ر ئاستی جیهان. له‌ هه‌ردوو وۆركشۆپه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان(د. هێینه‌ر گۆت) و (د. پاتریك ئه‌بێل) دوو بابه‌تیان له‌ژێرناونیشانه‌كانی (سیسته‌می یاسایی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا) و (سیته‌می خوێندنی یاسا له‌ ئه‌ڵمانیا – German Legal Education) پێشكه‌شكردن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، شاندی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی ئه‌كادیمیدا له‌ گه‌ڵ ستافی دامه‌زراوه‌ی ماكس بلانك بۆ ئاشته‌وایی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا ( Max Planck Foundation for Internationa Peace and the Rule of law) له‌ شاری (هایدلبێرگ) له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، چه‌ند باس و بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ یاسایان خسته‌ به‌رباس و گفتوگۆ.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ مامۆستای زانكۆی سۆران له‌ فاكه‌ڵتی یاسا "م. سالار سوار"، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ بوو و چالاكانه‌ له‌ باس وگفتوگۆكاندا، به‌شدار بوو.