زانكۆی سۆران كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌بات

Qsa

 

زانكۆی سۆران به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ، كه‌ دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی سۆران و په‌یمانگه‌ی نێوده‌وله‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ كۆمه‌ڵگای كوردی(The International Institute for the Study of Kurdish Societies) و زانكۆی گۆته‌(Goethe University)، له‌ ڕۆژانی ١٦ و١٧ی مانگی ٩ی ٢٠١٧ دا، به‌ ئاماده‌بوونی ده‌یان لێكۆڵه‌ری بواری كوردناسی، كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێویسته‌ بگوترێت، كه‌ قسه‌كه‌رانی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆنفرانسه‌، بریتین له‌:

ــ د. نه‌هرۆ زاگرۆس، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی

ــ پڕۆفیسۆر حه‌مید بۆز ئه‌رسه‌لان، سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی توركی، عوسمانی، باڵكان و ئاسیای ناوه‌ڕاست - پاریس

ــ د. مایكڵ لیزنبێرگ،زانكۆی ئه‌مستردام

بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:

http://www.iisks.com/conference-2017