بەڕێوەچوونی سیمپۆزیۆمێكی دوو رۆژه‌ له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری

21034560 1759223817710689 3482836216784536590 N

 

رۆژانی دووشەممە و سێشەممە ریكەوتی (٢١ - ٢٢ / ٨ / ٢٠١٧)، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز"د. به‌نگین مه‌سح ئاودل" راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستای فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و كۆمه‌لێك مامۆستای زانكۆكانی عێراق و كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی برەودان و بەرەوپێشبردنی پەیڕەو و بەرنامەی خوێندن و پێداچوونەوە بە بابەتەکانی خوێندن بۆ هەر سێ بەشەکانی ئەندازیاری شارستانی، نەوت و کیمیا،سیمپۆزیۆمێكی دوو رۆژه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م سیمپۆزیۆمه‌دا، كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رسێ بەشەکان، کۆمەڵیک  مامۆستای پسپۆڕ له‌ زانكۆكانی بغداد، تکریت، زانکۆی کوردستان - هەولێر، زانکۆی نۆلێج، زانکۆی ئازاد - مهاباد) بانگهێشت کرابوون، چه‌ندین بابه‌تی گرنگی زانستی ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌باره‌وه‌ كراو، به‌شداران جه‌ختیان له‌ سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئه‌مجۆره‌ دیدار و سیمپۆزیۆمه‌ زانستییانه‌ كرده‌وه‌.