سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كو‌لتووری ـ زانكۆی سۆران وۆركشۆپێكی له‌ شه‌قڵاوه‌ به‌ڕێوه‌ برد

22215260 1430196580431269 818936941 N

 

وه‌ك به‌شێك له‌ ئه‌ركه‌ زانستییه‌كانی و  له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ڕاستنووسین، وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی هۆشیاری، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ : (بنه‌ماكانی ڕێنووس، هه‌ڵه‌ی ڕینووسی، هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی، خاڵبه‌ندی)، سه‌نته‌ری هه‌ندرێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌  ١ و ٢ی ١٠ی ٢٠١٧، وۆركشۆپێكی بۆ ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و ڕاگه‌یه‌نكاری شه‌قڵاوه‌ به‌ڕێوه‌برد، كه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ وۆركشۆپه‌كه‌، له‌لایه‌ن به‌رێز "م. سه‌رباز مه‌جید خۆشناو" به‌ڕێوه‌چوو.