بەشداری سه‌نته‌ری گەشەپیدانی کاری زانکۆی سۆران لە وۆرکشۆپێیکی یەک رۆژەی رێکخراوی UNDP لە بەغدا

24282389 10214487874300605 12770387 N

 

رۆژی سێشەممە رێکەوتی  ٢٨/١١/٢٠١٧بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری خوێندنی باڵای عێراق و نوێنەرانی زانکۆکانی عێراق، بەرێوەبەری سەنتەری  گەشەپیدانی کاری زانکۆی سۆران به‌ڕێز "م. سیاکۆ سلێمان شێخۆ" وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێك له‌ سه‌نته‌ره‌ گه‌شه‌سه‌ندوو و چالاكه‌كانی گه‌شه‌پێدانی كار، به‌شداریكرد له‌ وۆرکشۆپێیکی یەک رۆژەی  رێکخراویUNDP  لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق.

ئه‌م وۆركشۆپه‌ بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر بەره‌وپێشبردنی بازاری کار و بەستنەوەی زانکۆکان بە کەرتی تایبەت و زیاتر گرینگیدان بە پڕۆژەو بە کردارکردنی پرۆسەی خوێندن بوو. مه‌به‌ست له‌مه‌ش دروستکردنی تاکێکی سەرکەوتووه‌، كه‌ بتوانێت لە بازاری کاردا بە ئاسانی کار بدۆزێتەوە. هەروەها هه‌ر له‌م وۆركشۆپه‌دا، تیشک خرایە سەر گرینگی مەشق و راهێنانی توانا و کارامەییەکان بۆ قوتابیان، بۆ ئەوەی باشتر و بەشێوەیەکی داهێنەرانە کار لەسەر پرۆژە و توێژینەوەکانیان بکەن  و سودیان لێوەربگیرێت بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەلگا.