به‌شداری دوو مامۆستای زانكۆی سۆران له‌ سیمینارێكی تایبه‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان

24331323 10214487898461209 1479717814 N

 

لە درێژەی كار و چالاكیەكانی په‌یوه‌ست به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ٢٩/١١/٢٠١٧ هه‌ردوو مامۆستای زانكۆی سۆران " م . كاروان كاكەبرا" و "م. نیكۆلاس رایۆن" مامۆستای ده‌روونناسی له‌ فاكەلتی ئاداب، به‌شدارییان له‌ سیمینارێكدا كرد له‌ژێر ناونیشانی "چونیەتی رەفتاركردن لەگەڵ نەخۆشەكان و دووركەوتنەوه لەتوندوتیژی ده‌روونی".

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م سیمیناره‌ له‌ لایه‌ن ئەنجومەنی قەزای سۆرانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان رێكخرابوو و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كارمه‌ندانی بواری ته‌ندرووستی و ئافره‌تانی چالاكی مه‌ده‌نی به‌شداری بوون.