زانكۆی به‌سره‌ سوپاس و پێزانین پێشكه‌ش به‌ مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران ده‌كات

Dr Ibtisam Neew

 

له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی هاوكاری زانستی له‌ نێوان زانكۆی سۆران و زانكۆ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌ سه‌ر بنه‌مای بانگێشتی كۆلێژی ئه‌ندازیاری نه‌وت و گاز له‌ زانكۆی به‌سره‌، مامۆستای زانكۆی سۆران له‌ فاكه‌ڵتی زانست "پ.د. ئیبتسام كه‌مال"  له‌ژێر ناونیشانی(The Unconventional Natural Gas Resources) وۆركشۆپێكی له‌ كۆلیژی نه‌وت و گاز له‌ زانكۆی به‌سره‌ به‌ڕێوه‌برد.

شایه‌نی باسه‌ دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی وۆركشۆپه‌كه‌، سوپاس و پێزانینی له‌ لایه‌ن كۆلێجی ناوبراوه‌وه‌، پیبه‌خشرا.

 

Dr.Ibtisam basra