بەشداری بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ لە وۆرکشۆپێکی زانستی زانکۆی بەیان

25564682 10214635527071832 1788387588 N

 

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۹/۱۲/۲۰۱۷، لە زانکۆی بەیان لە شاری هەولیر، لەژێر چاودێری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وۆرکشۆپێک لەژێر ناۆنیشانی (Governance and Quality of Academy& Management Academic) بەڕێوەچوو.

لەو وۆرکشۆپەدا کە چەند بابەتێک پێشکەشکران، لە بڕگەیەکیدا، بەڕێز "مناجی مەسیح ئاودل" بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی سۆران، بابەتێکی لەژێر ناونیشانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان پێشکەشکرد، کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی ئامادەبووان بەرەوڕوو بووەوە.

 

 

25627624 10214635527511843 354904690 n