ناوێكی دیاری بواری یاسا له‌ زانكۆی سۆران

28053586 1374994239271661 950448388 N

 

مامۆستایه‌كی به‌ توانای زانكۆی سۆران، كه‌ له‌ فاكه‌ڵتی یاسا و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان- به‌شی یاسا،  له‌ ئاستی ماسته‌ر و دكتۆرا وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌، به‌ سه‌رنجدان له‌ ئه‌زموون و توانستی ئه‌كادیمی، خزمه‌تێكی زۆری به‌و بواره‌ كردووه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ هه‌شت كتێبی له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ یاساییه‌كان نووسیوه‌. 

"پڕۆفیسۆر د. مه‌جید خزر ئه‌حمه‌د" سه‌ره‌ڕای ئه‌و چالاكییه‌ ئه‌كادیمیانه‌ی كه‌ له‌ بواره‌كه‌ی خۆیدا له‌ زانكۆ ئه‌نجامی داون،  به‌ شاره‌زا و پسپۆڕ دانراوه‌ له‌ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری بواری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌ بۆ یاسا و ناوبژیوانی – لاهای. لێكۆڵه‌رێكی شاره‌زای بواری تاوانه‌، به‌پێی بڕوانامه‌ی ئه‌كادیمیای سادات بۆ زانسته‌ كارگێڕییه‌كان – میسڕ.

ناوبراو تا ئێستا به‌شداری ده‌یان نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرای كردووه‌ و، سه‌رپه‌رشتیاری چه‌ندین قوتابی خوێندنی باڵا بووه‌ بۆ نووسینی تێزه‌كانیان. ده‌یان توێژینه‌وه‌ی بڵاوكردوونه‌ته‌وه‌ و به‌شداری چه‌ندین كۆنگره‌ و خولیشی كردووه‌.

پێویسته‌ بگوترێ، كه‌ نوێنه‌ری مافناسی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌شه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی قه‌ره‌بووی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شداری كرد له‌ دیداری 16/ 3، 29 یه‌مین ساڵیادی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی و  دواتر خه‌ڵاتی به‌شداری چاڵاكی پێبه‌خشرا له‌لایه‌ن ڕێكخه‌رانه‌وه‌. شایه‌نی باسه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی كرایه‌ به‌رنامه‌ی كار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ به‌ده‌ستهێنانی قه‌ره‌بووی شایسته‌ بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌.

 

ئاماده‌كردن: زێبار عه‌زیزخان مهاجر