به‌شداری مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران له‌ پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی زانكۆی كۆلێجی له‌نده‌ن له‌ به‌ریتانیا

Hemn Mirani

 

٢٠٠ توێژەر لە ٦٦ وڵات و ٥ کیشوەر بەشداریان کرد لە پرۆژەی گەردوونی ئینفۆرمالیتی، کە زانکۆی کۆلیجی لەندەن بەڕێوەی دەبات. ئەم پرۆژەیە ئەمساڵ لە دوو توێی دوو بەرگدا توێژینەوەکانی بڵاوکردۆتەوە. له‌ نێو ئه‌م دووسه‌د توێژه‌ره‌دا مامۆستای زانكۆی سۆران له‌ به‌شی پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان "د. هێمن میرانی" به‌شداری كرد و توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

کاری ناوبراو توێژینەوەیەکە دەربارەی تەزکیەی حزبی، کە تا ساڵانێکی زۆر (ئێستاش لە هەندێ شوێن) سەرچاوە و دۆکیومێنتی سەرەکی وەرگرتنی کار و پلە و پۆسته‌ لە کوردستان. ئێستا تەزکیە Tazkia بۆتە تێرمێکی سیاسی و لە بەشی یەکەمی کتێبەکە پێناسەکەی بڵاوکراوەتەوە و لە بەشی دووەمیش تەواوی توێژینەوەکە.

هەردوو بەرگی ئینسکلۆپیدیاکە بە ئۆنلاین لەم لینكه‌وه‌ ده‌توانن به‌ده‌ست بخه‌ن:

https://www.researchgate.net/project/Informality-Project