به‌ڕێوه‌چوونی ورۆكشۆپێكی سێ رۆژه‌ له‌ لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار

DSC 2171

 

له‌ درێژه‌ی سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی توانای قوتابییان و هه‌وڵدان بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ بازاڕی كار، سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له‌ زانكۆی سۆران له‌ ماوه‌ی رۆژانی٢٤ و ٢٥ و ٢٦ی ٢ی ٢٠١٨، دوای ئه‌وه‌ی گرانتێكی تایبه‌ت به‌ راهێنانی توانای قوتابییان له‌ رێكخراوی ئای رێكسی ئه‌مریكی برده‌وه‌، وۆركشۆپێكی سێ رۆژه‌ی بۆ قوتابییانی زانكۆی سۆران به‌رێوه‌برد.

له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، چه‌ندین بابه‌تی به‌سوود پێشكه‌شكران و به‌ گه‌رمی له‌ لایه‌ن قوتابییانه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بگوترێ، كه‌ به‌رێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران له‌ یه‌كێك له‌ رۆژه‌كانی وۆركشۆپه‌كه‌ ئاماده‌بوو و سیمینارێكی پێشكه‌ش به‌ قوتابییان كرد.

له‌ دوا رۆژی وۆركشۆپه‌كه‌شدا، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی و نوێنه‌ری قونسولخانه‌ی ئه‌مریكا، دوای گوێ رادێران بۆ پڕۆژه‌ی قوتابییان، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه‌ قوتابییان.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ وۆركشۆپه‌كه‌ به‌ سپۆنسه‌ری رێكخراوی ئای رێكسی ئه‌مریكی و قونسولخانه‌ی ئه‌مریكا به‌رێوه‌چوو.

 


وێنه‌: رۆژهات مه‌هدی​