مامۆستایه‌كی به‌شی مێژوو توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

Mohammad Ahmad

 

مامۆستا و تویژه‌ری بواری میژوو "م. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د گه‌ڵاڵی" له‌ به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتی ئاداب، له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی خۆیدا، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ ناونیشانی (زاخۆ له‌ تێڕوانینی گه‌ڕیده‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا) له‌ له‌ گۆڤاری زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی زاخۆ له‌ جڵدی(٥)، ژماره‌(٤) له‌ ٣٠ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧، بڵاوكرده‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ پێنجه‌مین توێژینه‌وه‌ی مامۆستای ناوبراوه‌، كه له‌ گۆڤار و پرۆسیدینگه‌ زانستییه‌كان‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌. بۆ زانیاری زیاتر كلیك له‌سه‌ر لینكه‌ بكه‌ن: