ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٧/ ٥/ ٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵاح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د. نه‌هرۆ زاگرۆ" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی، "د. قه‌یس كاكل" ڕاگری فاكه‌ڵتی ئاداب و "م. ئیحسان شه‌ریف" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كتێبخانه‌ی زانكۆ، به به‌شداری ژماره‌یه‌ك ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه, پێشانگایه‌كی كتێب كرایه‌وه.
ئه‌م پێشانگایه كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ، ڕۆژانه كتێبی نوێ به‌پێی داخوازی قوتابیان ده‌هێنێ و رێژه‌یه‌كی باش داشكانی بۆ قوتابییان كردووه.
شایه‌نی باسه ئه‌م پێشانگایه به‌سه‌رپه‌رشتی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆ ڕێكخراوه.
راپۆرت: زێبار عه‌زیزخان
وێنه: رۆژهات مه‌هدی