توێژەرێكی فاكەڵتیی زانست كتێبێكی بەچاپ گەیاند

Book

 

ده‌رچووی به‌شی پتڕۆڵیۆم جیۆسایه‌نس له‌ زانكۆی سۆران  "ئیدریس محه‌ممه‌د"، كه‌ ئێستا یاریده‌ده‌ری توێژه‌ره‌ له‌  هه‌مان به‌ش، کتێبێكی زانستی و ئەندازیاری بەناونیشانی (جیۆلۆجی و جیۆفیزیک لە بەرهەمهێنانی نەوت)  بەزمانی كوردی خستە بەر دیدی خوێنەران.

ئه‌م كتێبه‌ كه‌ لە (٦٢٤) لاپەرە و له‌ (١٤) به‌ش  پێكدێت، یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م قوتابییان و دەرچوانی زانکۆ، بۆ ئەوەی بتوانن پشتی پێ ببەستن لە خوێندن و کارکردن لەكۆمپانیاكانی بواری  نەوت.

كتێبه‌كه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌ خۆده‌گرێ: ناساندنی جیۆلۆجیای کوردستان، سەرجەم جۆری بەردە نیشتووەکانی کوردستان، پێکهاتە نیشتووەکانی کوردستان، سەرجەم تەکنیک و شێوازە بەکارهێنراوەکانی کرداری گەڕان بەدوای نەوت و ڕێگاکانی بیرلێدان و ناساندنی سەرجەم کەرستە بەکارهێنراوەکان لە لایەن كۆمپانیاكانی نەوت. هه‌روه‌ها گرنگترین تاقیکاریە کیمیایی و نەوتییەکان و سەرجەم ئامرازە پێویستەکان نیشان دراون، لەگەڵ زۆربەی ئەو ئامرازانەی لە کرداری نەوت ده‌رهێناندا بەکاردەهێنرێن.