له ڕۆژانی ٨ تا ٩ی ئایاری ٢٠١٨، هه‌ریه‌ك له مامۆستایان "د.عومه‌ر مه‌حموود" مامۆستای به‌شی زمانی عه‌ره‌بی فاكه‌ڵتی ئاداب و "م. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئیبراهیم گه‌ڵاڵه‌یی"مامۆستای به‌شی مێژووی هه‌مان فاكه‌ڵتی، به‌شدارییان له كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی (شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر-أربیل) كرد، كه له لایه‌ن به‌شی شوێنه‌واری كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین- هه‌ولێر و، به‌هه‌ماهه‌نگی پارێزگای هه‌ولێر، ڕێكخرابوو.
شایه‌نی باسه د. عومه‌ر به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سێ پرۆفیسۆری فه‌ره‌نسی زانكۆكانی سۆربۆن و لیۆن دوو، به‌ناوه‌كانی "پڕۆفیسۆر د. ماریا گراسیا و پڕۆفیسۆر د. ماسیتی روول و پڕۆفیسۆر د.ئۆلیڤییه رۆواڵت" توێژینه‌وه‌یه‌كیان به‌ناونیشانی (چینه‌كانی چاخی بڕۆنزی كۆتایی و چاخی ئاسنی یه‌كه‌م و دووه‌م له شوێنه‌واری قه‌سری شه‌مامۆك) پێشكه‌شكرد.
هه‌روه‌ها مامۆستا محه‌ممه‌دیش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مامۆستا و توێژه‌ری شوێنه‌واره‌كانی كوردستان "د.دڵشاد زاموا" توێژینه‌وه‌یه‌كان به‌ناونیشانی (شوێنه‌واره‌كانی هه‌ریر-ڕواندز-برادۆست له تۆماری گه‌ڕیده‌كانی سه‌ده‌كانی ١١-١٩ز)، پێشكه‌شكرد.
پێویسته بگوترێ كه لێكۆڵه‌رانی ٣٥ زانكۆ له ١١ وڵاتی جیهان، به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوون، كه ده‌توانین له‌وانه، زانكۆكانی هارڤارد، كامبریج، لایپیزیگ، كولێج دو فرانس، به‌رشلۆنه، ناوببه‌ین.