توێژه‌رێكی بواری مێژوو، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

Mohammad Ahmad

 

مامۆستا و تویژه‌ری بواری مێژوو "م. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئیبراهیم گه‌ڵاڵه‌یی" له‌ به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتی ئاداب، له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی خۆیدا، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ ناونیشانی (شوێنه‌واره‌كانی هه‌ریر-ڕواندز-برادۆست له‌ تۆماری گه‌ڕیده‌كانی سه‌ده‌كانی ١١-١٩ز دا، توێژینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی شیكارییه‌‌) به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ توێژه‌ری بواری شوێنه‌وارناسی "دكتۆر دڵشاد زاموا"، له پڕۆسیدینگی دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر-أربیل، بڵاوكرده‌وه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ شه‌شه‌مین توێژینه‌وه‌ی مامۆستای ناوبراوه‌، كه له‌ گۆڤار و پرۆسیدینگه‌ زانستییه‌كان‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.