مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتیی ئاداب نوێترین توێژینه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

Mohamad Ahmad

 

     له‌ نوێترین كاری ئه‌كادیمیی خۆیدا، توێژه‌ری بواری مێژوو "م. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئیبراهیم گه‌ڵاڵه‌یی" مامۆستا له‌ به‌شی مێژووی فاكه‌ڵتی ئادابی زانكۆی سۆران، توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ناونیشانی (هەڵوەشاندنەوەی کوردستانی عوسمانی لە ئەنجامی رێکەوتننامەی "سایکس-پیکۆ" دا ١٩١٦)، له‌ گۆڤاری زانكۆی سلێمانی به‌شی (B-زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان) له‌ جڵدی (١٩) له‌ ژماره‌(٣)ی ئایاری ٢٠١٨، بڵاوكرده‌وه‌‌.

 شایانی باسه‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر كاریگه‌ری ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس-پیكۆ له‌ ١٩١٦، كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كوردستانی عوسمانی بوو و، دواجار ‌ خاك و دانیشتووانه‌كه‌ی له‌داوی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی عێراق و توركیا و سوریا دابه‌شكرا. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، ڕۆڵ و ململانێی ده‌وڵه‌تانی زلهێز و ڕێكه‌وتننامه‌كانیان له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م تا چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌سه‌ر دواڕۆژ و چاره‌نووسی كوردستانی عوسمانی، باسی لێوه‌كراوه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مه‌ حه‌وته‌مین توێژینه‌وه‌ی ناوبراوه‌، كه‌ له‌ گۆڤار و پرۆسیدینگه‌ زانستییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاوده‌بێته‌وه‌.

بۆ زانیاری زیاتر و خوێندنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌، كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م‌ لینكه‌ بكه‌‌:

https://jzsb.univsul.edu.iq/issues/vol19n3/jzsb-10628