چالاكی زانستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ زانستییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان

Usingnanotec

 

لە نوێترین چالاکی ئەکادیمی زانکۆی  سۆراندا، تیـمێک لە توێژەرانی تایبەت بە بواری ئەندازیاری نەوت له‌ زانكۆی سۆران،  لەگەڵ هەریەك لە زانکۆکانی Heriot-Watt ی بەریتانی و Petroleum University of Technology  ی ئێرانی، چه‌ند كارێكی هاوبه‌شی زانستییان ده‌ستپێكردووه‌.

ئامانجی سەرەکی تیمەکە بەکار‌‌‌‌هێنانی تەکنولوجیای نانۆیە ((Nanotechnology لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت(EOR)  لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. بۆ ئەم مەبەستەش، بریار وایە کە چەندین تاقیکردنەوە و توێژینەوەی زانستی لە تاقیگەکانی هەرسێ زانکۆ سەبارەت بە چۆنیەتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە رێگەی گۆڕینی چەند فاکتەرێکی گرنگ لەناو reservoir دا وەکو interfacial tension (IFT wettability, mobility ratio، بە هاوبەشی ئەنجامبدرێت . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئەنجامدانی reservoir simulation بۆ ئەو شلەی نانۆیانەی (nanofluid) کە لە تاقیگەکاندا بەکارهاتووە لە کێڵگە نه‌وتییەکانی کوردستان.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ تیمی توێژەرانی بواری ئەندازیاری نەوت لە هەریه‌ك لەم بەڕێزانە پێكدێت:-

١. پ.د. کەمال یوسف عۆدیشۆ – سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی زانستی/ زانکۆی سۆران

٢. جەگەر عزیز علی – قوتابی دکتورا/ زانکۆی سۆران

٣. پ. د. کارل ستیڤن – پروفیسور لە زانکۆی Heriot-Watt

٤. پ. د. عباس خاکسار مەنشد – سەروکی بەشی ئەندازیاری نەوت/ زانکۆی PUT

ئەو توێژینەوانەی کە ئێستا لە بڵاوکردنەوەدان، بریتین له‌: -

  1.  Green synthesis of ZnO/SiO2 nanocomposite coated by Xanthan: characterization and its applications for modifying the interfacial tension (IFT) between oil and brine in different salinity water injection process in hydrocarbon reservoirs
  2.  Recent advances in applications of nanotechnology in chemical enhanced oil recovery: effects of nanoparticles on wettability alteration, interfacial tension reduction, and flooding
  3.  Green synthesis of [email protected]@Xanthan nanocomposite for modification of rheological and filtration properties of water-based drilling mud for drilling oil and gas wells