Images

هه‌لی كار بۆ توێژه‌رانی ئه‌كادیمی له‌ زانكۆی سۆران

چاپکردن

 

سەنتەری فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهاوکاری سەنتەری سۆسیۆلۆژیای کوردستان/ زانکۆی سۆران، پێویستی بە دوو توێژەری ئەکادیمی هەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ کارکردن. ئەرکی سەرەکی ئەم توێژەرانە بریتی دەبێت لە کارکردن لەسەر دنیای عەرەبۆفۆن (حیزبەکان، ڕێکخراوەکان، ئایدۆلۆژیاکان، تۆڕەکان، ئاینەکان، هتد).

سەنتەری سۆسیۆلۆژیای کوردستان ئەرکی هەڵبژاردنی توێژەرەکان دەگرێتە ئەستۆ و گەرەنتییان دەکات و، سەنتەری فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەرکی پاداشتی ماددی و سەرپەرشتی توێژینەوەکان دەگرێتە ئەستۆ. کەسی توێژەر دەبێت فەرەنسی یان ئینگلیزی بزانێت و هەم قسەی پێبکات و هەم پێشی بنووسێت. لە کاتی قبوڵکردنی هەر توێژەرێکدا، درێژەی بەرنامەکەی بۆ دەنێردرێت. لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا، پاداشتی تایبەت بۆ توێژەر دیاریدەکرێت. 

بۆیه‌ داوا له‌ هه‌ر توێژه‌رێك ده‌كه‌ین، كه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدایه‌ و ئاره‌زووی كاركردنی هه‌یه‌، سی ڤی یه‌كه‌ی خۆی بنیرێت بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌.

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.