به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دوایین پێشهاته‌كانی كاندیدانی خوێندنی باڵا

44775269 725361904494982 2528995521205370880 N

 

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٣/١٠/٢٠١٨، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز "د. ئامانج سه‌عید" راوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌نته‌ره‌كانی فێربوونی زمان له‌ سه‌رجه‌م زانكۆكانی كوردستان و نوێنه‌ری AMIDEASTی ئه‌مریكی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، سه‌باره‌ت به‌ دوایین هه‌لورمه‌جی كاندیدانی خوێندنی باڵا و خوازیارانی وه‌رگرتنی نازناوی زانستی، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندێكی زانكۆی سۆران، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان "م. سه‌روان حه‌سه‌ن" به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری كڵاد، "م. نیهاد فه‌یسه‌ڵ" و "م. موخلیس ساڵح" پسپۆڕانی زمانی ئینگلیزی، به‌شداربوو و به‌ وردی سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیانیان خسته‌به‌رچاو.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیار له‌ سه‌ر كاتی ده‌ستپێكی خوله‌كان و میكانیزمه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونیان ده‌ركرا، كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێن.