بەشداریكردنی ستافێك له‌ راگه‌یه‌نكارانی زانكۆی سۆران له‌ خولێكی ڕاهێنانی تایبەت بە راگەیاندن

45003861 327825474679582 4668359172755030016 N

 

ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ توێژینەوە (مێری)، بە هەماهەنگی باڵیۆزخانەی ئەمریكا، لە بەرواری ٢٩-١٠-٢٠١٨، هەستا بە كردنەوەی خولێكی ڕاهێنانی تایبەت بۆ راگەیه‌نكارانی دەڤەری سۆران.

ئامانج لەم خولە بریتی بوو لە هاوكاریكردنی رۆژنامەنووسان و میدیاكاران لەپێناو بەرزكردنەوە‌ی تواناكانیان و كواڵیتی كاری ڕاگەیاندن. ئەو بابەتانەی، كە لەم خولەدا لەلایەن "پڕۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین" سەرۆكی ئینستیتیوت و وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و راهێنەرەكان پێشكەشكران، بریتی بوون لە: ئاشنابوون بە پێوەرە نێودە‌وڵەتییەكانی كواڵیتی لە بواری ڕاگەیاندن، ئێتیك و میتۆدی توێژینەوە‌ی میدیایی، راگەیاندنی بێلایەنانە، هەروەها یاسا و سنورەكانی ئازادی ڕادە‌ربڕین.

شایانی باسه‌ كه‌ ستافێك له‌ راگه‌یه‌نكارانی زانكۆی سۆرانیش به‌شدارییان كرد و چالاكانه‌ له‌ بڕگه‌ جیاوازه‌كانی خوله‌كه‌دا، سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیانیان خسته‌ڕوو.

لە كۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداریكردن لەلایەن سەرۆكی ئینستیتیۆی مێری، بەخشرایە بەشداربووان.