دوو مامۆستای به‌شی جیۆلۆجی نه‌وت توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

Page

 

له‌ نوێترین كاری ئه‌كادیمی هاوبه‌شیاندا، توێژه‌ران "م. كه‌یوان ئه‌مجه‌دیان" و "م. محه‌ممه‌د پیرویی"، مامۆستای به‌شی جیۆلۆجی نه‌وت، توێژینه‌وه‌یه‌كیان به‌ ناونیشانی (Contamination, health risk, mineralogical and morphological status of street dust - case study: Erbil metropolis, Kurdistan Region - Iraq) له‌ گۆڤاری زانستی (Environmental Pollution)، كه‌ خاوه‌نی ئیمپاكت فاكته‌ری (٤.٣٥٨)ه‌، بڵاوكرده‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ له‌ ئه‌نجامدان و نووسینی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، هه‌ردوو قوتابی "شاخه‌وان خورشید ره‌سوڵ" و"دڵبه‌ند ئیبراهیم حاجی"، به‌شداربوون.

بۆ زانیاری زیاتر، كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S0269749118336789?dgcid=coauthor&fbclid=IwAR0wYUoANzfIJe1QaDnK1hxfKIiLkvFn-CCL9XzchjgbmxAH-0wEv4ZfUEo