مامۆستایەکی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان توێژینەوەیەک لە پڕۆژەیەکی جیهانیدا بڵاودەکاتەوە

Hemn Mirani

 

پڕۆژەی جیهانی نافەرمێتی Global Informality Project، پڕۆژەیەکی توێژینەوەی جیهانییە، کە زانکۆی کۆلێجی لەندەن University College London لە بواری فەرهەنگ و سیاسەت و وحوکمڕانی و کۆمەڵایەتیدا ئه‌نجامی ده‌دات و، زیاتر لە ٢٠٠ توێژەر لە پێنج کیشوەر و ٦٦ وڵات بەشداری تێدا دەکەن. توێژه‌ره‌كان، توێژینەوەکانیان لە شێوەی دەروازە Entry دەربارەی چەمک و هەڵسوکەوتە نافەرمییەکان، کە کاریگەریان لە سەر ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە، بڵاودەکەنەوە.

"د.هێمن میرانی" مامۆستا لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سۆران، توێژینەوەیەکی لەو پڕۆژەیەدا، دەربارەی دیاردەی فەرمانبەری بندیوار لە کوردستان و فەرمانبەری فەزایی لە عێراق،  لە رۆژی ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ بڵاوکردەوە ( لینکەکەی هاوپێچ داندراوە). لەو توێژینەوەیه‌دا، وێڕای ناساندنی ئەو دوو چه‌مكه‌، کە بە ئینگلیزی پێیان دەگوترێ ( Ghost employee – فەرمانبەری خێو)، باس لە هۆکارەکانی دروستبوونی فەرمانبەری بندیوار – فەزایی و لێکەوتە ئابورییەکانی لەسەر بودجەی کوردستان، عێراق و کاریگەرییە مۆراڵییەکانی لەسەر جۆری ئه‌دای فەرمانبەرانی دەوڵەت کراوە و، چارەسەرکردنیشی بەستراوەتەوە بە بوونی پلانی چاکسازی گشتگیر و ئیرادەی سیاسی راستەقینە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردە دزێوە لەنێو کەرتی دەوڵەتدا.

شیاوی بیرخستنەوەیە، توێژەری ناوبراو پێشتر توێژینەوەیەکی دیکەی دەربارەی دیاردەی تەزکیەی حزبی لە هەمان پڕۆژە بڵاوکردەوە، کە ئەمساڵ لە چوارچێوەی ئینسایکلۆپیدیایەکی جیهانیدا، بە دوو بەرگ لە لایەن  زانکۆی کۆلێجی لەندەنه‌وه‌ چاپ کرا.

لینکی توێژینەوەی بندیوار – فەزایی

http://in-formality.com/wiki/index.php?title=Bin_Diwar%2C_Fazaee_(Iraq_and_the_Kurdistan_Region_of_Iraq)&fbclid=IwAR3_88NIOJ_nt5Wmn56w3WqhZ_hKHAxGXMMdyXxWveN11ItVBhqTVoc6Yv4

لینکی توێژینەوەی تەزکیە

http://in-formality.com/wiki/index.php?title=Tazkia_(Kurdistan_Region_of_Iraq)&fbclid=IwAR2wt1ccjZdMVxFRjmNfP3N6cqVurxNIgWjHiBs6-spEU_MjRgroX2skzPw(Kurdistan_Region_of_Iraq)&fbclid=IwAR2wt1ccjZdMVxFRjmNfP3N6cqVurxNIgWjHiBs6-spEU_MjRgroX2skzPw

 

Global