له درێژه‌ی كارووچالاكییه‌كانی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران، پڕۆژه‌ی ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووسه كوردییه‌كان به‌رده‌وامه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ده‌ستنووسخانه به باشی زانیوه سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه كوردییه‌كانی زانا و شاعیری كوردی ماردینی (مه‌لا عه‌لی باقوستانی) ساغ و بڵاوبكاته‌وه.
له وته‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، به‌ڕێز "د. هێمن عومه‌ر" به‌رپرسی سه‌نته‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران گوتی: كتێبه‌كان به شێوه‌زاری كورمانجی و به هه‌ردوو ئه‌لفبێی لاتینی و عه‌ره‌بی، خراونه‌ته به‌رده‌ست خوێنه‌رانی باكووری كوردستان.
هه‌ر له درێژه‌دا به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه، ئه‌م كتێبانه له لایه‌ن "د.زاهیر ئه‌رته‌كن" ئاماده‌كراون و له لایه‌ن خۆشمه‌وه، پیته‌كانی له لاتینییه‌وه گۆڕدراونه‌ته سه‌ر پیتی عه‌ره‌بی و ئێستا له كتێبخانه‌كانی باكووری كوردستان ده‌ستده‌كه‌ون. كتێبه‌كانیش بریتین له:
١-دیوانا باقوستانی
٢-سوڵتان شێخمووس، بیۆگرافییه‌كا مه‌نزووما مه‌لاعه‌لیێ باقوستانی
٣-مه‌ولوودا مه‌لاعه‌لیێ باقوستانی
جێی باسه ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران بۆ پاراستن و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس، له 5/5/2015 دامه‌زراوه و، له ماوه‌ی كاركردنیدا، وێڕای سازكردنی دیداری مه‌لاعه‌لی مامه‌جه‌لكه‌یی، تا ئێستا كاری لێكۆڵینه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی بۆ11 كتێب كردووه و چاپی كردوون.
لینكی كتێبه‌كان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی په‌رتووكا كوردی له دیاربه‌كر: