دوو مامۆستای فاكەڵتیی زانست بەشداری كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی ده‌كه‌ن

2

 

لەرێكەوتی ١٤و ١٥ی مانگی ١١ی ٢٠١٨ ،  هەردوو مامۆستای فاكەڵتیی زانست لە بەشی پترۆلیۆم جیۆساینس (د. رزگار عبدالكریم و م حوسێن سوعاد)، بەتوێژینەوەیەك بەناونیشانی (  Pore pressure prediction and compartmentalization of the Tertiary reservoirs from sonic log in khabbaz oil field, Northern Iraq)بەشداریان كرد لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانكۆی كەرخ لەشاری بەغداد ، كە لەژێر ناونیشانی (بەكارهێنانی رێگاكانی جیۆفیزیایی بۆ دۆزینەوەوگەڕان بەدوای نەوتدا)، به‌ڕێوه‌چوو.

شایانی باسە، ئەم كۆنفراسە لەلایەن هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراقه‌وه‌، رێكخرابوو و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.