رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٦/١١/٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. هێمن میرانی" راگری فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییانی فاكه‌ڵتییه‌كه، له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، كه له فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یه‌ندراوه،
لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی، وۆرک‌شۆپێک بۆ بەڕێزان "م.نیشتیمان عوسمان، م.هه‌ندرێن احمد و م.تەها حسن"، لەژێر ناونیشانی (خوێندنەوەیەکی واقعی بۆ یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە هەرێمی کوردستان، جۆرەکانی توندوتیژی بە نمونە)، بەڕێوەچوو.
شایه‌نی باسه، كه قوتابییان و مامۆستایان و به گشتی ئاماده‌بووانی وۆركشۆپه‌كه، زۆر به گه‌رم و گوڕی به‌شدارییان كرد و سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆیانیان خستنه‌ڕوو.