به‌شی كۆمه‌ڵناسی فاكه‌ڵـتی ئاداب دیبه‌یتێكی زانستی سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی دژی ئافره‌تان به‌ڕێوه‌برد

DSC 0850

 

له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ ئاوێته‌كردنی زانكۆ به‌ كۆمه‌ڵگا و به‌كارهێنانی پسپۆڕییه‌كان بۆ شڕۆڤه‌ی دیارده‌ و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٨/١١/٢٠١٨، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان، به‌شی كۆمه‌ڵناسی دیبه‌یتێكی زانستی سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی، به‌رێوه‌برد.

دیبه‌یته‌كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان "د. ئیبراهیم مه‌لازاده‌" مامۆستای به‌شی كۆمه‌ڵناسی و "زیبا خان" نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سۆرانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، به‌ڕێوه‌چوو.

دوای پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كان له‌ لایه‌ن به‌ڕێزانی به‌شداری دیبه‌یته‌كه‌، ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌، كه‌ زۆر به‌ گه‌رم و گوڕی و وردبینییه‌وه‌، سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان خستنه‌ڕوو و به‌شداری دیبه‌یته‌كه‌یان كرد.

 

وێنه‌: وڵات موحسین