به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی فاكه‌ڵتی یاسا له‌ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان

Sli

 

له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، كه‌ له‌ فاكه‌ڵتی یاسا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٨/١١/٢٠١٨، له‌ هۆڵی ئیسماعیل بێشیكچی، به‌ ئاماده‌بوونی  به‌ڕێز"د.هێمن میرانی" ڕاگری فاكه‌ڵتی یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا و قوتابی، وۆركشۆپێك به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان "د.صدقی محمدامین، م.شه‌ماڵ گوێزانی و م.عمر حسن" له‌ ژێر ناونیشانی(به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ،راستیه‌ت، هۆكار، چاره‌سه‌ر)، به‌ڕێوه‌یان برد.

له‌ میانه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، به‌ تێروته‌سه‌لی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی وۆركشۆپه‌كه‌، باس له‌ ڕاستی وهۆكاره‌كانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و چاره‌سه‌ركردنیان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، كرا.

دواتر ده‌رگای گفتۆگۆ بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌ و تێیدا تێبینی و ڕاو سه‌رنج و پرسیار خرانه‌ڕوو، كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی  وۆركشۆپه‌كه‌وه‌، وه‌ڵامدرانه‌وه‌.

 

وێنه‌ و راپۆرت: رۆژهات مه‌هدی