رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٥/١٢/٢٠١٨، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵیح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ، راگری فاكه‌ڵتییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی فاكه‌ڵتییه‌كان، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، تیمی دڵنیایی جۆری و رێكخه‌ری داتاكانی زانكۆی سۆران بۆ ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان، رێزی لێ گیرا.
له‌و ڕیوڕه‌سمه‌دا، به‌ڕێز "د. نه‌هرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری زانستی، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد باسی له كاری وردبینانه و پڕ له دلسۆزی تیمه‌كه كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌قیقی و رێك و پێكی داتاكان و تۆماركردنیان، له ئاستێكی زۆر باش و سه‌ركه‌وتوودا بووه.
دواتر پێ‌زانین و خه‌ڵاتی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی تیمه‌كه كرا.
له كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌شدا، به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ له وته‌یه‌كدا، سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی تیمی دڵنیایی جۆری زانكۆ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه به خۆشییه‌وه، ره‌وتی تۆماركردنی داتاكانی زانكۆی سۆران له رووی ده‌قیقی و راستییه‌وه، له ئاستێكی زۆر نایابدا بووه. ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ دڵسۆزی و ماندوویی نه‌ناسی ئه‌ندامانی تیمه‌كه.
هه‌روه‌ها له درێژه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، كه هێشتا زانكۆی سۆران زۆر توانای هه‌یه و ده‌توانێ له‌و ئاسته‌ی كه هه‌یه‌تی، زۆر به‌رزتر هه‌نگاو بنێ و پێشبكه‌وێ.
وێنه: هادی حوسێن