کۆرسێکی راهێنان بۆ مامۆستایان و کاندیدەکانی خوێندنی باڵا دەستیپێکرد

47571691 1097407940430404 4738906012046589952 N

 

بە مەبەستی هاوکاریکردنی مامۆستایانی فاکەڵتی و کاندیدەکانی ماستەر و دکتۆرا، بۆ دەستڕاگەیشتن بە نوێترین سەرچاوەی زانستی ئەلیکترۆنی، لە فاکەڵتی یاسا و پەیوەندییه نێودەوڵەتییەکان، کۆرسێکی راهێنان دەستیپێکرد.

 کۆرسەکە هەموو یەکشەممە و چوارشەممەیەک بەڕێوەدەچێ و بەڕێز "د. هێمن میرانی" راگری فاکەڵتییەکە، کۆرسەکە بەڕێوەدەبات. بەڕێز میرانی لە وتەیەکدا بۆ راگەیاندنی زانکۆ، گوتی: لەم کۆرسەدا سەرچاوە ئەلیکترۆنییەکان وەکو ڤێرژنی نوێ و مۆدێڕنی سەرچاوەی ئەلیکترۆنی و قازانج و لایەنە نەرێکانی بەکارهێنانیان روون دەکرێنەوە و دواتر ژمارەیەک کۆگای جۆرناڵ و کتێب، کە لە زانکۆ دیارەکانی بەریتانیا و سوێد و ئەفریقیا بە خۆڕایی بۆ لێکۆڵەران بەرهەڤکراون، لەم کۆرسەدا بە بەشداربووان دەناسرێن. دواتریش بەشداری زانکۆی سۆران لە دەستەبەرکردنی هەندێ کەناڵی گەڕان و کۆگای لێکۆڵینەوەی ئەلیکترۆنی بۆ بەشداربووان رووندەکرێتەوە.

پێویستە بگوترێ، ئەم کۆرسە هاوکارێکی گەورە دەبێ بۆ ئەوەی مامۆستا و کاندیدەکانی خوێندنی باڵا، دەستیان بە هەزاران سەرچاوەی نوێی ئەلیکترۆنی بگات.