پاركی نیشتمانی هه‌ڵگورد سه‌كران له‌ ژێر تیشكی نامه‌یه‌كی دكتۆرای زانكۆی سۆران

45798894 2228290347215111 3381127031415635968 N

 

زانكۆی سۆران له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌، هه‌وڵیداوه‌ كه‌ كۆی پسپۆڕییه‌كانی زانكۆ له‌ پێناوی خزمه‌ت به‌ شڕۆڤه‌ی ره‌هه‌نده‌ مرۆیی و سرووشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌كاربێنێ. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی رابردوودا، نامه‌یه‌كی دكتۆرا له‌ژێر ناونیشانی (كاریگه‌ری فاكته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی-ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی و پێكهاته‌ی شَیوه‌كانی زه‌مین له‌سه‌ر به‌كارهێنان و ڕووپۆشی زه‌وی له‌ پاركی نیشتیمانی هه‌ڵگورد سه‌كران، هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به‌به‌كارهینانی هه‌ستكردن له‌دوره‌وه‌ و سیسته‌می زانیاری جوگرافی) گفتوگۆ كرا، كه‌ سه‌رنجی خستبووه‌ سه‌ر پاركی نیشتمانی هه‌ڵگوردــ سه‌كران.

ئه‌م نامه‌ی دكتۆرایه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن "د. ره‌هێڵ عوسمان حه‌مه‌د" و له‌ژێر چاودێری "پ.د. كه‌مال عۆدیشۆ" له‌ زانكۆی سۆران و "پ.د. هایكۆ بالزتەر" له‌ زانكۆی لێستەر، ئاماده‌كرابوو، رێكه‌وتی ٨-١١-٢٠١٨، گفتوگۆی له‌سه‌ركرا.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران، "د. ره‌هێڵ عوسمان" ره‌هه‌نده‌كانی نامه‌كه‌ی خۆی، به‌مشێوه‌یه‌ خستنه‌به‌رچاو:

ئه‌م نامه‌یه‌ ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گۆڕانكاریه‌كانی به‌كارهێنان و ڕووپۆشی زه‌وی(LULC)  له‌ پاركی نیشتیمانی هه‌ڵگورد سه‌كران پێشكه‌ش ده‌كات، كه‌ یه‌كه‌مین پاركی نیشتمانیه‌ له‌ عێراق به‌تایبه‌تی له‌ هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م ناوچه‌یه‌ كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر بووه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ. بۆتێگه‌یشتنی دابه‌شبوونی شوێنی گۆڕانكاریه‌كانی به‌كارهێنانی زه‌وی له‌ شوێنی دیراسه‌تدا هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ستكردن له‌دوره‌وه‌، سیسته‌می زانیاری جوگرافی، پێوه‌ره‌كانی فیچه‌ره‌ سروشتیه‌كان، و به‌مۆدێلكردنی به‌كارهێنانی زه‌وی به‌كارهاتووه‌.

وێنه‌ ئاسمانیه‌كانی هه‌مه‌چه‌شنی كاتی لاندسات Landsat 5 Thematic Mapper (TM) ، و Landsat 7 Enhanced Thematic Mapper Plus (ETM +) ،(Operational Land Imager)  8 Landsat بۆساڵانی ١٩٨٤و ١٩٩٣و ١٩٩٨و ٢٠٠٣و ٢٠٠٨و ٢٠١٥و ٢٠١٧  شیكرانه‌وه‌ به‌ به‌كارهێنانی دارستانی هه‌ڕه‌مه‌كی

(Random Forest) پۆڵینكراو بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌خشه‌كان.(LULC) وێنه‌ ئاسمانیه‌كانی هه‌مه‌چه‌شنی كاتی گۆڕانكاریه‌كانی شوێنی و كاتی Spatio-temporal)) له‌ ڕووپۆشی زه‌وی له‌ حه‌وت ساڵی جیاواز دیاریكرا. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ پێوه‌ره‌كانی فیچه‌ره‌ سروستیه‌كان به‌كارهات له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ وه‌ شیكرانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی چینی و فیچه‌ره‌ سروشتیه‌كان كه‌دروست بووه‌ له‌ده‌رئه‌نجامی گۆڕانكاریه‌كانی به‌كارهێنان و ڕووپۆشی زه‌وی له‌ پاركی نیشتمانی هه‌ڵگورد سه‌كران به‌به‌كارهێنانی FRAGSTATS 4.2.

پاشان پێشبینیه‌كانی  گۆڕانكاریه‌كانی به‌كارهێنانی زه‌وی بۆ دواڕۆژ خه‌مڵێنرا بۆساڵی  ٢٠٢٣ به‌به‌كارهێنانی Cellular Automata-Markov Chain له‌ ژێر دوو سیناریۆدا. یه‌كه‌م سیناریۆ عیراق نیشانده‌دا له‌كاتی ئابڵوقه‌ی ئابووریدا. سیناریۆی دووه‌م عیراق دوای ئابڵوقه‌ی ئابووری نیشان ده‌دات واته‌ دوای ساڵی 2003 له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌ستكرایه‌وه‌ به‌ هاورده‌كردنه‌وه‌ی خواردن. پێشبینیه‌ چاوه‌ڕوانكاراوه‌كانی دواڕۆژ نمایشكرا به‌به‌كاهێنانی CA-Markov مۆدێل وه‌ك ئامێرێكی كاریگه‌ر بۆ ئاشكراكردن و پێشبینی  گۆڕانكاریه‌كانی به‌كارهێنان و ڕووپۆشی زه‌وی له‌ پاركی نیشتیمانی هه‌ڵگورد سه‌كران.

میتاڵه‌ ژه‌هراویه‌ قوورسه‌كانی بڵاوكراوه‌ له‌خاك له‌ پاركی نیشتمانی هه‌ڵگورد سه‌كران له‌ده‌رئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كان له‌ دوو شوێنی جیاواز هه‌ڵسه‌نگێردرا به‌ به‌راوردكردنی سێ كاریگه‌ر وه‌كو كاریگه‌ری پیتاندن و هه‌لگرتنی نیشانه‌ی پیسبون و نیشانه‌ی كۆكراوه‌ جوگرافیه‌كان. دوای ئه‌مه‌ كاریگه‌ریه‌كانی مینه‌ نێژراوه‌كانی دوای جه‌نگ له‌سه‌ر زه‌وی و داماڵینی خاك له‌پێش ١٧ ساڵدا باسی لێوه‌كرا.

كۆی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م نامه‌یه‌ وا نیشان ده‌دات كه‌ جه‌نگ و ناكۆكیه‌ سیاسیه‌كان و فاكته‌ره‌كانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ داندرابوون له‌لایه‌ن ووڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌نیوان ساڵانی ١٩٩٠-٢٠٠٣ كاریگه‌رێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی به‌كارهێنان و ڕووپۆشی زه‌وی له‌ پاركی نیشتیمانی هه‌ڵگورد سه‌كران له‌سه‌ر ناوچه‌ كشتوكاڵیه‌كان. تاوه‌كو ئێستا پێنج توێژینه‌وه‌ی زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.