ئاماده‌كاریی یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی زانستیی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ

48270343 925024357693590 1980760666906034176 N

 

به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ سازدانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی زانستیی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ، له‌باره‌ی بیر و به‌رهه‌م و ده‌ستخه‌ته‌كانی عه‌للامه‌ "مه‌لاعه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی"، كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوودا، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی قه‌زای پێنجوێن له‌ پێنجوێن ببه‌سترێت، رۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٨/١٢/٢٠١٨، شاندێكی لیژنه‌ی راوێژكاریی ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆ كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان "د.محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا پێنجوێنی، د.حسێن عه‌بدولله‌تیف، د.عومه‌ر ئه‌حمه‌د و م.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د"،  له‌ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێزان "زانا ره‌حمان" قائیمقامی پێنجوێن و "هێمن ئیبراهیم" به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ناڵپارێز و "فارووق ره‌سووڵ یه‌حیا" سه‌رۆكی ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستی "د.عبدالفتاح حسێن، د.فازڵ مه‌حموود، د.عومه‌ر ئه‌حمه‌د و م.به‌همه‌ن تاهیر، مامۆستایانی زانكۆ و ئه‌كادیمیانی شاری پێنجوێن، پێشوازیان لێكرا.

جێی باسه‌ مه‌لاعه‌بدولره‌حمانی گه‌وره‌ی پێنجوێنی یه‌كێك له‌ زانا هه‌ره‌ دیاره‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌ و ده‌یان ده‌ستنووس و به‌رهه‌می له‌ بواری جۆراوجۆری زانستی له‌پاش به‌جێماوه‌ و، ئه‌م كۆنفرانسه‌ ده‌بێته‌ ئامرازی ساغكردنه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ له‌و به‌رهه‌مانه‌ و، یه‌كه‌م چالاكیی زانكۆی سۆرانه‌ له‌ شارێكی وه‌ك پێنجوێن.

راپۆرت: ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران‌