مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی زانست سێ توێژینه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

48361458 639346163147260 5698595722530652160 N

 

له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ ئه‌كادیمییه‌كانی خۆیدا، "م. محه‌ممه‌د سه‌جادی"، سێ توێژینه‌وه‌ی به‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌:

١ــ توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی (Green synthesis of Cu/Al2O3 nanoparticles as efficient and recyclable catalyst for reduction of 2,4-dinitrophenylhydrazine, Methylene blue and Congo re) له‌ گۆڤاری  زانستی (Composites part B: engineering)، كه‌ خاوه‌نی ئیمپاكت فاكته‌ری (٤.٩٢)ه‌.

 لینكی توێژینه‌وه‌كه‌:

https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S1359836818309466#

٢ــ توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی (Green synthesis of Cu/zirconium silicate nanocomposite by using Rubia tinctorum leaf extract and its application in the preparation of N‐benzyl‐N‐arylcyanamides) له‌ گۆڤاری زانستی (Applied Organometallic Chemistry)، كه‌ خاوه‌نی ئیمپاكت فاكته‌ری (٣.٦)ه‌.

 لینكی توێژینه‌وه‌كه‌:

https://onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1002/aoc.4705

٣ــ توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی (Biosynthesis of Pd/MnO2 nanocomposite using Solanum melongena plant extract and its application for the one‐pot synthesis of 5‐substituted 1H‐tetrazoles from aryl halides) له‌ گۆڤاری زانستی (Applied Organometallic Chemistry)، كه‌ خاوه‌نی ئیمپاكت فاكته‌ری (٣.٦)ه‌.

لینكی توێژینه‌وه‌كه‌:

https://onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1002/aoc.4698

شایه‌نی باسه‌ كه‌ به‌م سێ توێژینه‌وه‌وه‌، ژماره‌ی توێژینه‌وه‌كانی "م. محه‌ممه‌د سه‌جادی"، گه‌یشته‌ ١٠٢ توێژینه‌وه‌.

پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بگوترێ كه‌ مامۆستای ناوبراو، له‌ ریزی توێژه‌رانی ساڵدا بوو، كه‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌، له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز وه‌زیری خوێندنی باڵا، دیاریكران و خه‌ڵاتی تایبه‌تیان پێشكه‌شكرا. هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا "م. سه‌جادی" له‌ پانێلێكی تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ی زانستی و پله‌یجیه‌ریزم، به‌شداریكرد.