به‌رێوه‌چوونی سیمپۆزیه‌مێك سه‌باره‌ت به‌ فتواكه‌ی مه‌لای خه‌تێ له‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌

1

 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە رێكه‌وتی ١٩/ ١٢/ ٢٠١٨ بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكان لە فاكەڵتیی پەروەردە، بە مەبەستی شڕۆڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ی ڕوداوێكی كاریگەر لە مێژووی گەڵەكەمان(كاریگەری ئایین لەسەر دۆزی نەتەوەی كورد ــ فتواكەی مەلای خەتێ بە نموونە)، به‌ به‌شداری كۆمەڵێك توێژەری پسپۆڕی بواری مێژوو له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌،  سیمپۆزیه‌مێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌برد.

لە ده‌سپێكدا، بەڕێز "م. دیار معاز خلیل" وتارێكی سه‌باره‌ت به‌ گرنگی و بایه‌خی سیمپۆزیه‌مه‌كه‌  پێشكه‌شكرد. دواتر لەلایەن بەڕێز "م.ی. بحری لگیف یحیی" سەرۆكی بەشی زانستە كۆمەلایەتییەكان، ئامانج و بایەخی دیدارەكە ڕوونكرایەوە.

دواتر سیمپۆزیه‌مه‌كه‌ به‌ به‌شداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌، ده‌ستیپێكرد:

د. محمد شێخ ئەحمەدی، زانكۆی سنە، بە توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی (بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلام و مەزھەبەكانی لە كوردستان و ھۆكارەكانی).

١. د. محمد شێخ ئەحمەدی، زانكۆی سنە، بە توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی (بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلام و مەزھەبەكانی لە كوردستان و ھۆكارەكانی).

٢. د. ابوبكر دێوانە باڵەكی، فاكەڵتیی پەروەردە، به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك  بە ناونیشانی (فتوای مەلای خەتێ لەنێوان بەسیاسی كردن و حەقیقەتدا).

٣. د. علی محمد شریف، پسپۆڕ لە بواری مێژووی ئیسلامی، بە توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی (نامەیەكی میر محمد بۆ سوڵتان محمودی عوسمانی وەك بەڵگەیەك بۆ حەقیقی ڕۆڵی ئایین لە بزوتنەوەی ڕزگاری كورد).

٤. م. محمد احمد گەڵاڵەیی، فاكەڵتیی ئاداب، بەشی مێژوو، بە توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی  (سەردانی میر محمد پاشای ڕواندز بۆ ئەستەمبۆل لەژێر تیشكی بەڵگەنامەكانی بەریتانیا)

دوای گفتووگۆیەكی ورد لە نێوان توێژەران و مامۆستایان و قوتابییان،  كۆمه‌لێك ئه‌نجام و راسپارده‌ پێشكه‌شكران.