شەوی یەڵدا لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی سۆران بەرز راگیرا

IMG 2b5038f6e4a8fe515512103c6737bbf2 V

ئەمشەو رێکەوتی ۲۰/۱۲/۲۰۱۸، کە دەکاتە شەوی یەڵدا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (م. دیار مەعاز خەلیل) راگری فاکەڵتی پەروەردە و ژمارەیەکی بەرچاو مامۆستا و قوتابی و میوان،  چالاکییەکی کولتووری سەرنجڕاکێش، کە لە چەند بڕگەیەکی جیاواز پێکهاتبوو، بەڕێوەچوو. بابەتەکانی ئەم چالاکییە، بەمشێوەیەی خوارەوە بوون:

-- ‎پێشكه‌شکردنی سیمینارێک لەسەر شەوی یەڵدا لە لایه‌ن بەڕێز "م.سەرباز مجید".

-- خوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێکی هایکۆ لە لایه‌ن  شاعیری بەڕێز "سه‌ربه‌ر‌ست خۆشناو"، کە به‌ سوپاسه‌وه‌ ۲٥ دانە له‌ دیوانەکەشی بەخشییە میوانەکان.

‎-- گرتنەوەی فاڵی حافز، وەک نەریتێکی شەوی یەڵدا، لایه‌ن بەڕێز "د.جوان احمد زەخۆک".

-- ‎خوێندنەوەی چەند کۆپلە شیعرێکی هەمەڕەنگ لەلایەن بەڕێزان "شەیدا ڕواندزی، م.شێخ تاڵب، م.سیروان خالد، م.علی محمود و م.سامی محمد".

‎ پێویستە بگوترێ،  لە ناوبڕی ئەم چالاکییانەدا،  چەند گۆرانی و پارچە مۆسیقایەک، كه‌ له‌ لایه‌ن گروپێک لەقوتابییانی زانکۆوە ئامادەکرابوون، پێشکەشکران.