بە مەبەستی هەماهەنگی نێوان زانکۆ و دامەزراوە دەوڵەتییەکان لە سۆران، فاکەڵتی یاسا و پەیوەندییە نیودەوڵەتییەکان رۆژی سێشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی بەیانی، وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی ( لێکەوتە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکانی روودانی تاوان لە ژێر رۆشنایی ئامارە فەرمییەکان و مامەڵەی دەزگاکانی راگەیاندن لە گەڵ تاوان – کەیسی سوتانی سێوان قادر وەکو نمونە)، سازكرد.
له وۆركشۆپه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان"م.ئومێد سه‌فه‌ری"، "م.گۆڤه‌ند جوتیار" مامۆستا له فاكه‌ڵتی یاسا و "رائید سه‌عدون نه‌بی" به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی سۆران، به تێروته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به بابه‌تی وۆركشۆپه‌كه دووان و، جۆره‌كانی تاوان و جۆری سزای تاوانه‌كانیان، به‌پێی یاسا روونكردنه‌وه. هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كانی ڕاگه‌یاندنیان له سه‌ر تاوان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، خستنه‌ڕوو.
له دوا به‌شی وۆركشۆپه‌كه‌شدا، ئاماده‌بووان پرسیار و سه‌رنجه‌كانی خۆیانیان خستنه به‌رباس وگفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
راپۆرت: رۆژهات مه‌هدی
وێنه: رۆژهات مه‌هدی، زانا تاهیر