زانكۆی سۆران پێنجه‌مین كۆنفرانسی قوتابی به‌ڕێوه‌ده‌بات

Stu Conf

 

وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه‌ و له‌ پێناوی په‌ره‌پێدان به‌ توانای قوتابییان و راهێنانیان به‌ نووسین و ئه‌نجامدانی تویژینه‌وه‌ی زانستی، زانكۆی سۆران پێنجه‌مین كۆنفرانسی قوتابی به‌ڕێوه‌ده‌بات.

شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی پێنجه‌م به‌م شێوازه‌ ده‌بێت:

٢١/٤/٢٠١٩، رۆژی یه‌كه‌م، فاكه‌ڵتی زانست

٢٢/٤/٢٠١٩، رۆژی دووه‌م، فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری

٢٣/٤/٢٠١٩، رۆژی سێیه‌م، فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، فاكه‌ڵتی یاسا

٢٤/٤/٢٠١٩، رۆژی چواره‌م، فاكه‌ڵتی ئاداب

پێویسته‌ كۆی كورته‌ی توێژینه‌وه‌كان، له‌ رێگه‌ی فاكه‌ڵتییه‌كانه‌وه‌، رێكه‌وتی ١١/٤/٢٠١٩، بگه‌نه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران.