فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ وۆركشۆپێكی زانستی به‌ڕێوه‌برد

Viber Image 2019 02 13  21.18.53

 

رۆژی چوارشەممە ١٣/٢/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "م. دیار خه‌لیل" راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان، وۆركشۆپێك له‌ژێر ناونیشانی(Food Awareness ‎)، به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ند لێكۆڵه‌ر و پسپۆڕێك، به‌ڕیوه‌چوو.

 له‌م وۆركشۆپه‌دا، كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان  "د.نبیل حسێن ره‌سوڵ" پسپۆڕ لە بواری ئاسایشی خۆراک و سه‌رۆكی ڕێکخراوی خۆراک بۆ ھۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و "م. یاسین مامند عمر گه‌ڵالی" پسپۆڕ لە بواری پیشه‌سازی خۆراك، به‌ڕێوه‌چوو، دوو بابه‌تیان به‌ ناونیشانه‌كانی (Properties of fats and oils food)  و (Junk Food) پێشكه‌شكردن و، به‌ وردی باسیان له‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ڕۆن و زه‌یتی خۆراكی له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ و زیانه‌كانی دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ کرد. هه‌روه‌ها باسیان له‌ زیانه‌كانی خواردنی خێرا و به‌رده‌وام به‌كارهێنانی كرد، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی تووشبوونی مرۆڤ به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی.

‎دواتر ئاماده‌بووان به‌ پرسیار و پێشنیاره‌كانیان، به‌شداریان له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا كرد.‌

له‌ کۆتاییشدا له‌لایه‌ن به‌ڕێز راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌وه‌ سوپاس و پێزانینی فاکه‌ڵتییه‌كه‌، ئاراسته‌ی توێژه‌رانی به‌شداربوو کرا.

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ وۆركشۆپه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "م.هه‌ڤال عبدالله‌" مامۆستا له‌ به‌شی زانسته‌ گشتییه‌كان، به‌ڕیوه‌برا.