رۆژی چوارشه‌ممه رێکەوتی ۲۰/۲/۲۰۱٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆی سۆران، "م. دیار معاذ خلیل" راگری فاکەڵتی پەروەردە و ژمارەیەکی بەرچاو مامۆستا و قوتابی، بەشی کوردی فاکەڵتی پەروەردە، به بۆنه‌ی زیندوو ڕاگرتنی رۆژی جیهانی زمانی دایك، وۆركشۆپێكی ئه‌نجامدا.
لە سەرەتادا، به‌ڕێز "م.ی بحری لطیف" وتارێکی سەبارەت بەم رۆژە پێشکەشکرد. دواتر كورته ڤیدیۆیه‌كی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پێشكه‌ش كرا.
دواتر بڕگەی پێشکەشکردنی بابەتەکان دەستیپێکرد و پێشکەشکارەکان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری وۆركشۆپهكهوه به‌ڕێز "م. عه‌لی حه‌مه‌د" بانگێشت کران بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر بابەتەکانیان، کە بریتی بوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە:
١- بەڕێز "صادق احمد عثمان"، کە بابەتێکی لەژێر ناونیشانی "په‌روه‌رده له نێوان زمانی دایك و زمانی دووه‌مدا" پێشکەشکرد.
٢- به‌ڕێز "سوداد ڕه‌سول"، کە بابەتێکی لەژێر ناونیشانی (زمان و هزر له پڕۆسه‌ی خوێندن به زمانی دایك) پێشکەشکرد.
٣- بەڕێز "م. هاژە چیچۆ"، کە بابەتێکی لەژێر ناونیشانیوونی "نه‌ته‌وه و سیاسه‌تی زمان" پێشکەشکرد.
پێویستە بگوترێ لە کۆتایی پێشکەشکردنی بابەتەکان، ئامادەبووان سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانیان هێنایەگۆڕێ، کە بە وردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
شایەنی ئاماژەپێکردنە، کە ۲۱‌ی شوباتی هەموو ساڵێک، لە لایەن یونسکۆوە، وەکو رۆژی جیهانی زمانی دایک دیاریکراوە.