رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ٤/٣/٢٠١٩، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. روشدی سه‌مه‌د" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری كارگێڕی و دارایی، "د. یادگار ره‌سوڵ" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری قوتابییان، "م. دیار معاذ خلیل" راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابییان، به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده، وۆركشۆپێكی سه‌باره‌ت به ( ئه‌زموونی هه‌ندێك له فه‌رهه‌نگنووسانی كورد)، به‌ڕێوه‌برد.
له‌م وۆركشۆپه‌دا، كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان "پ.ی سه‌لام ناوخۆش بكر" مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین، "عبدالوهاب كانبی شریف" فه‌رهه‌نگنووسی كورد، "مهاجر نصرالدین معروف" شاره‌زا له پڕۆگرامسازی و فه‌رهه‌نگی ئه‌لیكترۆنی و "م.ی علی حمد" به‌شداری بوون، زۆر به وردی تیشكخرایه سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به فه‌رهه‌نگنووسیی كوردی و باسیان له ڕۆڵی فه‌رهه‌نگنووس له فه‌رهه‌نگنووسیندا، كورته مێژوویه‌كی فه‌رهه‌نگی كوردی، ئامانج و گرفت و شێواز له فه‌رهه‌نگنووسیدا، كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا، كه چۆن ده‌توانرێ سوود له ئه‌زموونی خۆماڵی و گه‌لان وه‌ربگرین بۆ بواری فه‌رهه‌نگسازی و نووسینی فه‌رهه‌نگێكی گشتی سه‌رده‌میانه له زمانی كوردیدا.
پێویسته بگوترێ كه وۆركشۆپه‌كه له لایه‌ن به‌رێز "م. به‌حری له‌تیف" به‌ڕێوه‌ده‌برا و، له كۆتایی به‌رنامه‌كه‌شدا، سوپاس و پێزانینی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده له لایه‌ن به‌ڕێز راگری فاكه‌ڵتییه‌وه، پێشكه‌ش به به‌شدارانی وۆركشۆپه‌كه كرا.