‌به‌ ڕێوه‌چوونی وۆرکشۆپی چۆنیەتی وەرگرتنی زمان  (Language Acquisition)

12

 

‎له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦/٣/٢٠١٩، به‌شی ئینگلیزی فاكه‌ڵتییه‌كه‌، وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی چۆنیەتی وەرگرتنی زمان (Language Acquisition)، به‌ڕێوه‌چوو.

‎له‌ وۆرکشۆپه‌که‌دا ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ قسه‌یان له‌باره‌وه‌ كرا:

‎١ - هۆكاره‌كانی ‌وه‌رگرتن و زوو ئاخاوتنی منداڵ و چاره‌سه‌رییه‌كانی دره‌نگ ئاخاوتن و ئامۆژگاری بۆ دایك و باوكان,. وه‌رگرتنی زمانی دایك به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "م.ی كۆڤان رزگار، پێشكه‌شكرا .

‎٢- کاریگەری رەگەز لە سەر فێربوونی زمان، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێز"م.ی مخلص صالح" پیشكه‌شكرا و، تێیدا باسی له‌ بیردۆزه‌كانی فێربوونی زمانی دووه‌م و ئه‌و هۆكارانه‌ كرد، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی فێربوون و وه‌رگرتنی زمانی دووه‌م. هه‌روه‌ها جیاوازی له‌ نێوان فێربوون و وه‌رگرتنی زمانی دووه‌م كرا.

‎له‌ كۆتاییدا، ئاماده‌بووان به‌ شێوه‌ی گروپ، پرسیار و وه‌ڵام و پێشنیاری خۆیان خستنه‌ڕوو.