بەشی عەرەبی فاکەڵتی ئاداب یەکەمین کۆنفرانسی قوتابییانی بەشەکەی بەڕێوەبرد

Sli

 

ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤/۳/۲۰۱۹، بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. یادگار ڕەسوڵ و د. ڕوشدی عوسمان" یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ،  " پ. د. قەیس کاکل" راگری فاکەڵتی ئاداب، "د. جوان"  سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان، بەشی زمانی عەرەبی فاکەڵتیی ئاداب، یەکەمین کۆنفڕانسی زانستی بۆ قوتابییانی بەشەکەی، بەڕێوەبرد.

لە وتەیەکدا لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفرانسەکەدا، بەڕێز راگری فاکەڵتی ئاداب، وێڕای دەستخۆشی لە رێکخەرانی کۆنفرانسەکەو سەرۆکایەتی بەشی زمانی عەرەبی، ئەم کۆنفرانسەی بەرزنرخاند و هیوای خواست کە سەرجەم بەشەکان لە پێناوی بردنەسەری توانای قوتابییان، لەمجۆرە کۆنفرانسانە ڕێکبخەن.

پێویستە بگوترێ ئەم کۆنفرانسە، كە لە پێناوی پەرەپێدانی توانای قوتابییان بۆ نووسینی توێژینەوەی زانستی بوو، تێیدا ۹ لێکۆڵینەوە پێشکەشکران.