وۆرکشۆپی فێرکاری پڕۆگرامی (Latex) بەڕێوەچوو

Sli

 

رۆژانی ٢٤تا ٢٦ی ٢ی٢٠١٩ بە ئامادەبوونی بەڕێزان "پ. ی.د. سەردار محیەدین" راگری فاکەڵتی زانست، "پ. د. کمال عۆدیشۆ" راگری سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی سۆران، یاریدەدەرانی راگری فاکەڵتیی زانست، سەرۆک بەش و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیان،وۆرکشۆپی فێرکاری پڕۆگرامی (Latex) بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی رۆژی یەکەمدا، بەڕێز راگری فاکەڵتی زانست، وێڕایی دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی بەشی ماتماتیک، باسی لە گرنگی ئەم وۆرکشۆپەو پڕۆگرامەکە کرد، کە لە کاتی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیدا،  خاوەنی گرنگیەکی زۆرە.

پێویستە بگوترێ بابەتەکە لە ماوەی سێ رۆژدا، بە تێرو تەسەلی  لە رووی چۆنیەتی دابەزاندن و بەکارهێنانییەوە بە شیوەی پراکتیکی و تیۆری، بۆ ئامادەبووان روونکرایەوە.

شایانی باسە، ئێستا بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان، مەرجە توێژینەوەکە بەو بەرنامەیە نووسرابێت.